زانیارى پێویست دەربارەى قوتابخانە

ئامادەیى (شیکار)، قوتابخانەیەکى ناحکومى کەرتى تایبەتە، لە ساڵى 2025 مۆڵەتى فەرمى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستانى پێدراوە، لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، ساڵانە هەڵدەستێت بە وەرگرتنى قوتابیان، لە پۆلەکانى (10، 11، 12)ى ئامادەیى بە هەردوو بەشى زانستى و وێژەیى لەم قوتابخانەیەدا ساڵانە ستافێک مامۆستاى بەناوبانگ و پڕ لە ئەزموون، کە خاوەن بڕوانامەى زۆر بەرزن لەسەر ئاستى کوردستان و جیهان بە زمانى شیرینى کوردى و بەگوێرەى سیستەمى خوێندنى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان وانە دەڵێنەوە ئەمەش وایکردووە ساڵانە ژماریەکى بەرچاو لە قوتابیان لەسەر دەستى ئەم ستافە ناوازەیە بڕۆن بۆ کۆلیژ و زانکۆ بەرزەکانى کوردستان و عێراق و تەنانەت دەرەوەى وڵات